خەڵكی باكوری كوردستان نەفرەت لە پەكەكە دەكەن

دوای شەڕی خەندەقی جوڵەمێرگ و چەندین ناوچەی تری باكوری كوردستان لەلایان پەكەكە لەچەند ساڵی رابدروو خەڵكی باكوری كوردستان نایانەوێت چیتر پەیوەندیان لەگەڵ پەكەكەدا لەژێر ناوی كورد دا هەبێت”.

لەدوو هەڵبژاردنی رابردوو رێژەی دەنگەكانی پەكەكە لە باكوری كوردستان رۆژانە لەدابەزین دایەو دۆخی ناوەخۆی هەدەپەش لەدابەش بوون دایە، سیاسەتمەدارەكانی ناو هەدەپە بەتەواوی تورە و بێدەنگن لە بوونی دۆخی ناوەخۆی خۆیان، چونكە بەهۆی شەڕی بەوەكاڵەتی پەكەكە لە باكوری كوردستان سەدا هەزار دەنگ  لەدەست داوە و دەیان كادیریان لەزیندانەكاندایە”.

خەڵكی باكوری كوردستان دەیانەوێت ژیانی ئاشتی و ئاشتەوای بژین لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی باكوری كوردستان پێیان وایە بوونی هێزەكانی پەكەكە زیانی زۆری بە باكوری كوردستان گەیاندووە، پرۆسەی ئاشتیان تێكدا و دەیان هەزار كادیری هەدەپەیان خستە زیندانەكان و خەڵكیان تووشی شەرێكی وێران كرد”.

 

Back to top button