عێراق : لە(24) کاتژمێردا زیاتر لە سێ هەزار کەس توشى کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا، (3413) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، (2995) هەڵگری ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە و (51) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:

توشبون (3413)
گیانلەدەستدان (51)
چاکبونەوە (2995)

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبو (478701)
چاکبونەوە (405777) بەڕێژەی (%84.8) ی توشبوان
گیانلەدەستدان (11017)

Back to top button