یه‌كێتی به‌رپرسی سه‌رجه‌م ده‌زگا میدیاییه‌كانی گۆڕی

 

 

به‌ پێی نوسراوێك كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ستی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌وتووه‌ به‌ بڕیاری بافل تاله‌بانی هاوسه‌رۆكی  یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگا میدیاییه‌كانی یه‌كێتی گۆڕان و بڕیاری ده‌ست به‌كاربوونی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ دراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ وه‌رگرتنی سیڤی  و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌ لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ بڕیاری ده‌ست به‌كار بوون بۆ ئه‌و حه‌وت كه‌ سه‌ ده‌رچووه‌.

پێشتر ده‌زگای میدیای خواكوڕك له‌ به‌دواداچوونێكدا ئاشكرای كردبوو كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكانی میدیای یه‌كێتی له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرابوو رێگا به‌ گۆڕانكاری نه‌ده‌درا.

 

 

Back to top button