وەزیری تەندروستی ده‌چێته‌ پەرلەمانى كوردستان

بڕیارە وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بچێتە پەرلەمانى كوردستان و دۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی په‌تاى کۆرۆنا بخاتە ڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خوکوڕك)، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢ی ١١ی ٢٠٢٠، لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمان کۆ بوونه‌وه‌ و بڕیاریان دا لەبارەی ڕه‌وشى تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، میوانداریی وەزیری تەندروستی بکەن.

دەزگایی میدیایی خواکوڕك ئاشکرای دەکات، بڕیارە لەم نزیکانە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بچێتە پەرلەمان و بۆ لێژنەی تەندروستیی په‌رله‌مان، دۆخی کۆرۆنا و ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ ئێستا و قۆناغی داھاتوو بخاتە ڕوو.

Back to top button