هەتا بەغدا هاوكاری پەكەكە بكات لە شەنگال ئەوان جوڵە ناكەن
خواكوڕك
پاش كۆنتڕۆلكردنەوەی شنگاڵ پارتی كرێكارانی كوردستان, چەند بنكەو بارەگایەكی لە شنگاڵ كردۆتەوە كە بووەتە هۆی نەگەڕانەوەی خەلكی ناوچەكەو ئاوەدان نەكردنەوەی ئەم شارە ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ئاماژە بەوە دەكات كە حكوومەتی عێراق بەردەوامە لە هاوكاری كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان و بە بەردەوامی هاوكاری بەغدا بۆ پەكەكە قسەیەك دەسەلمێنێت ئەویش جوڵەنەكردنی پەكەكەیە لەو شارە.
د.ماجید شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو: تائێستاش حكوومەتی عێراق بەردەوامە لە هاوكاری كردنی پەكەكە لە شەنگال و لەلایەن ئەوانەوە پارە و چەكیان پێ دەدرێت، بۆیە هەتا بەغدا بەردەوام بێت لە هاوكاری كردنی پەكەكە لەو شارە جوڵە ناكەن، گوتی: “دیارە بەغدا تموحی پارە و چەكی پێداوون هەرحزبێكیش پارەو چەكی پێدرا بێ گومان دەست بەرداری نابێت لە كاتێكدا مانەوەیان لە شەنگال دۆخەكە ئەوەندەی دیكە خراپ دەكات”.
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی:” لە چوارچێوەی حەشدی شەعبی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاگادارە كە هاوكاری پەكەكە دەكرێت”