ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌ تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل به‌رپرسێكی باڵا ده‌ستگیر كرا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی فه‌رمانگه‌ی تاپۆی زیقار تۆمه‌تباركرا به‌ وه‌رگرتنی به‌رتیل و شاردنه‌وه‌ی زێده‌ڕۆكان. ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق رایگه‌یاند، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆ لەپارێزگای زیقار دەستگیرکراوە.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق دا هاتووه‌  ئەو بەرپرسە بە پێی فەرمانی دادگا بووە، دوای ئەوەی نووسینگەی دەستەکەیان توانیویەتی بەڵگەی سەلمێنەری بەرتیلوەرگرتنی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆی زیقار بخاتە بەردەست.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  ئەو بەرپرسە تۆمه‌تباره‌ بە وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر شاردنەوەی زیادەڕەوییکردنەسەر پارچەیەک زەوی لەناوچەی شامییە و نووسراوێکی دەزگای تاپۆی لەسیەر ئەو زیادەڕەوییە جێبەجێنەکردووە .

Back to top button