سەرۆكی حكوومەتی هەرێم : سەنتەری بە بازاڕكردنی گەنم دەستپێكی كاری هاوبەشی كەرتی گشتی و تایبەتە

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند سەنتەری نوێی بە بازاڕكردنی گەنم لە هەولێر نمونەیەكی هەرە دیارە بۆ دەستپێكی كاری هاوبەشی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت.

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نووسیویەتی “سەنتەری نوێی بە بازاڕکردنی گەنم لە هەولێر، کە لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، نمونەیەکی هەرە دیارە بۆ دەستپێکی کاری هاوبەشی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت”.

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کشتوکاڵی کوردستان پێویستی بە وەبەرهێنانی کەرتی تایبەتە. ئەم پڕۆژە ستراتیژییە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێ و هەنگاوێکی مەزنە بەرەو ئاسایشی خۆراك.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی کوردستانی لە هەولێر دانا.

Back to top button