لیژنه‌ى ناوخۆی په‌رله‌مان به‌دواداچون بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ ته‌قێندرایه‌وه‌، رووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌ره‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ به‌دوا داچون بۆ ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن.

نزار مه‌لا غه‌فار ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى راگه‌یاندووه‌‌: وه‌كو لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌ و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كه‌ن، كرده‌یه‌كی تێكده‌رانه‌یه‌ و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا بڕیار ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكه‌ین.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ی كراوه‌ زیان به‌ ئابوریی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت و بڕینی قوتی خه‌ڵكه‌، بۆیه‌ ناكرێت لێی بێ ده‌نگ بین و پێویسته‌ هه‌ڵوێستی جددیمان هه‌بێت، له‌ ئێستاشدا له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان زیانی زۆر به‌ر خه‌ڵك كه‌وتوه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ی ناوخۆ جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌: ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری گونده‌كانی سه‌ر سنور به‌ هۆی جموجۆڵی په‌كه‌كه‌ و بۆردومانی توركیاوه‌ چۆڵ كراون.

 

Back to top button