چاودێرێك په‌كه‌كه ده‌مێكه بڕیاری شه‌ڕی برا كوژی داوه ئه‌ی ئه‌وه نیه رۆژانه هاووڵاتیان له ناوچه سنوریه‌كا ده‌كوژێت
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو په‌كه‌كه له ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سنوری شنگال كێشه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده سنوریه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكرد و هه‌روه‌ها باج و سه‌رانه‌یان له جوتیارانی ئه‌و گوندانه وه‌رده‌گرت، ئه‌مه جگه له شه‌هید كردن و بریندار كردنی چه‌ندین اهووڵاتی باشوری كوردستان له لایه‌ن په‌كه‌كه له ئێستادا هه‌ره‌شه‌كانی بۆسه‌ر هاووڵاتیان و قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێت په‌كه‌كه ده‌مێكه شه‌ڕی برا كوژی ده‌ست پێكردووه.
چاودێرێكی سیاسی ده‌لێت په‌كه‌كه ده‌مێكه شه‌ڕی براكوژی ده‌ست پێكردووه ئه‌وه‌تانه رۆژانه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كات و یان ده‌یان كووژێت و برینداریان ده‌كات، رۆژانه باج و سه‌رانه له خه‌لكی بێ گوناهـ و جوتیار و كاسبی ناوچه سنوریه‌كان وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و چاودێره سیاسیه ده‌شلێت به‌ڵای په‌كه‌كه وه ئه‌گه‌ر كورد بكوژیت و ماڵی لێداگیر بكه‌یت ئه‌وه بۆ پاراستنی كوردستانه، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ده‌نگ بكات و پێیان بلێت وا مه‌كه‌ن ئه‌وه شه‌ڕی برا كوژیه.