فه‌ره‌نسا بزووتنه‌وه‌ی “گورگه‌ بۆره‌كانی” كه‌ سه‌ر به‌ توركیایه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئاشكرا بانگه‌شه‌یان بۆ كوشتنی ئه‌رمه‌نیه‌كان كردووه‌و له‌سه‌ر مینیۆمێنتی ئه‌رمه‌نیه‌كان ناوی گرووپه‌كه‌یان نووسی ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ی وه‌زیران بڕیاردرا به‌ داخستنی بزووتنه‌وه‌ی گورگه‌ بۆره‌كان كه‌ سه‌ر به‌ توركیایه‌.

جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا،  له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاند، حكومەتی فەرەنسا لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە رۆژی چوارشەممە، بڕیاردەدات لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی “گورگە بۆرەكان” توندڕەوی توركی.

بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌  لەم ماوەی دواییدا پێكدادان لەنێوان رەوەندی توركی و ئەرمەنی لە دیسین- شاربیۆ لە نزیك لیۆن روویدا، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەم بزووتنەوەیە كرا.

ھەروەھا  لە شەوی شەممە لەسەر یەكشەمە دەستەواژەی “گورگە بۆرەكان” لە سەر مۆنۆمێنتێكی قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنییەكان و بنكەی نیشتیمانی مێژووی ئەرمەنییەكان لە نزیك لیۆن، نوسرابوو.

سەرچاوە: فرانس پرێس

Back to top button