ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو: ئەردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ جیهان  لە ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارترە 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان ئاكپارتی جیابویه‌وه‌ ئه‌حمه‌د داو ئۆغلو پارتێك نوێی دامه‌زراند له‌ ئێستادا به‌رده‌وام په‌یامی توند له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئاراسته‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن، له‌ دواهه‌مین لێدوانیدا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆكی توركیا بۆ جیهان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسیدارترە

ئه‌حه‌د داودئۆغلو سەرۆكی پارتی ئایندە، له‌ دیدارێكی میدیاید رایگه‌یاندووه‌: مەترسی ھەرە گەورە لە سەر ئەوروپا و جیھان كلتووری داپڵۆسێنكارییە، كە لە لایەن سەركردە شۆڤینییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەردۆغان. ئێستا ئه‌ردۆگان مه‌ترسیدارتره‌ له‌ كۆرۆنا بۆ جیهان.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پارتی ئاینده‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی، چونكە سیستەمی ئێستا تەنھا قەیران بەرھەم دێنێ و وه‌ رەخنەی لە سیستەمی سەرۆكایەتی وڵات گرت و جەختیكردەوە لەوەی ئەو سیستەمە مۆركی بێ بەھرەیی و خۆسەپاندن و توندیی پێبەخشیوە.

سەرۆكی پارتی ئایندە، رەخنەی لە سیاسەتەكانی دەرەوەی ئەردۆغان گرت و گوتی: پێوەری دەوڵەتی خێڵەكی نابژاردەییە، بەڵام بژاردە پێوەری دیموكراتییە، ئەردۆغان ده‌ڵێت: برۆنسون (قەشە ئەمەریكییەكە) تا لە ژیاندا بێت كەس ناتوانێت بیبات، دواتر ھەڕەشەیەكی پێدەگات و یەكسەرە واز لە برۆنسون دێنێت و ئازادی دەكات. ئەمە چەمكی دەوڵەتی خێڵەكییە، نامەیەك لە سەرۆكی دەوڵەتێك بەدەستت بگات و پێتبڵێت، ئەحمەق مەبە. ئەمە چەمكی دەوڵەتی خێڵه‌كییە.

پێش چەند رۆژێك داودئۆغلو دیسانەوە داوای ھەڵبژاردنی پێشوەختەی كردەوە، كە لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ بەرھەڵستكاران بانگەشەی بۆ دەكەن و جەختدەكەنەوە، لەوەی رژێمی توركیا وڵاتی دووچاری شكاندنەوە كردەوە لە دەرەوە.

 

Back to top button