مافی مرۆڤ: حەشدی شەعبی زیندانی نهێنی هەیە بۆ هاوڵاتیە هەڵاتووەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش

خواكوڕك
دوای ئەوەی چەند رێكخراوێكی كۆمەلی مەدەنی رایانگەیاند كە بەشداری كردنی حەشدی شەعبی لە تالان وێرانكاری لە ناوەخۆی موسڵ كارەساتێكی گەورەیە, رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی جیهانی رایدەگەیەنێت، چەكدارانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، پیاوانی هەڵاتووی ژێر دەسەڵاتی رێكخراوی توندڕەوی داعش دەستگیر دەكات.
ریكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە و رایگەیاندووە، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لەبارەی پەیوەندییان بە داعش، هاووڵاتییە هەڵاتووەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ”زیندانە نهێنییەكان“ زیندانی دەكات.
رێكخراوەكە هەروەها رایگەیاندووە، كە چەكدارانی حەشدی شەعبی توانای لێكۆڵینەوەیان لە بوونی پەیوەندیی ئەو كەسانە بە داعشەوە نییە و لە زیندانەكانیش هاووڵاتییەكان ئەشكەنجە دەدەن و دەستدرێژییان دەكەنە سەر، بەبێ ئەوەی هیچ لایەنێكی مرۆیی ئاگاداری بێت.
بەشێك لەو هاووڵاتییانەی بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی مووسڵ شارەكەیان بەجێ دەهێڵن، بە ریكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤیان راگەیاندووە، كە نازانن پیاواكانیان لە كوێن و چیان بەسەر هاتووە، دوای ئەوەی چەكدارانی میلیشیاكان بە مەبەستی لێكۆڵینەوە، رفاندوویانن بۆ ”زیندانە نهێنییەكان“.

Back to top button