به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر سكاڵای یاسای له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند دینا تۆمار ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند دینا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی پۆلیسێكی هاتوچۆی دانا كه له كاتی ئه‌ركدا به ته‌نا له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ستاوه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م پۆلیسه ماسكی نه‌به‌ستووه، له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌ڵامی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك به ته‌نیا بێت پێویست ناكات ماسك ببه‌ستێت. بۆیە ئێمە وەکو هاتووچۆی هەولێر بەمافی خۆمان دەزانین کەسکاڵا لەسەر ناوبراو تۆماربکەین.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
رونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە
لەچەند رۆژی رابردوو لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کەلەلایەن “هونه‌رمه‌ند” (دینا) گرتەکە گیراوە و تێیدا بەدەنگی خۆی دینا خان تانەو تەشەر لەپۆلیسی هاتووچۆ دەدات و دەڵێت ئەوە ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتووچۆیە و دەمامکی نەبەستاوە وەخەڵکیش سزا دەدات لەسەر نەبەستنی دەمامک.
لەبەدواداچوونی ئێمە دەرکەوت کە پۆلیسەکەی هاتووچۆ بەتەنیابووە و کەسی لەگەڵ نەبووە کە بەپێی بڵاونامەی وەزارەتی ناوخۆی ژمارە52 دیاری کراوە کەتەنها لەو حاڵەتەی کە شوفێر سەرنشینی لەگەڵ بێت دەبێت دەمامک ببەستێت و کاتێک بەتەنیا بێت نەپێویستە دەمامک ببەستێت و نەکەسیش لەسەری سزا دەدرێت.
بۆیە ئێمە وەکو هاتووچۆی هەولێر بەمافی خۆمان دەزانین کەسکاڵا لەسەر ناوبراو تۆماربکەین.
ب هاتووچۆی هەولێر
2020/11/2