له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا هێرشێكی چه‌كداری روویدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی

له‌ شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا هێڕشێكی چه‌كداری روویداوه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاوولاتی كوژران و بریندار بوون

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ نزیك په‌رستگایه‌كی جوه‌كان له‌ ڤیه‌ننای پایته‌خت هێرشێكی چه‌كداری ئه‌نجامدراوه‌و كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ كوژراوێك ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌ن.

 

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ رێگای چه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌وه‌ پۆلیس گه‌یشتۆته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

Back to top button