توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ..كه‌چه‌ڵه‌كان زیاتر تووشی كۆرۆنا ده‌بن

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پێی وایه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ریان ده‌ڕووتێته‌وه‌ زیاتر تووشی كۆرۆنا ده‌بن، چونكه‌ ئاستی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن له‌و كه‌سانه‌دا زۆره‌، توێژینه‌وه‌یه‌كی تریش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات و ئه‌نجامه‌كانی ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی گێرڤی ئیسپانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیسپانیا به‌ سه‌ختی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ كه‌چه‌ڵن و قژیان پێوه‌ نه‌ماوه‌.

پرۆفیسۆر سانجایا سینانایاكی، شاره‌زای بواری نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌سانی كه‌چه‌ڵ ئاستێكی زۆریان له‌ هۆڕمۆنی دوانه‌ی هایدرۆتستۆستیرۆن هه‌یه‌ و به‌هۆی بوونی ئه‌و هۆڕمۆنه‌وه‌ كۆرۆنا ده‌توانێـ به‌ ئاسانی بچێته‌ خانه‌كانیانه‌وه‌.

Back to top button