كه‌شناسی : شه‌پۆڵێكی باران بارین ڕوو له هه‌رێم ده‌كات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى پرووشكهباران له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رسێ پارێزگادا هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م له ناوچه جیاجیاكانى پارێزگاكه‌دا هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له هه‌ولێر و سلێمانى هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى كه‌مێك بارانبارین هه‌یه.