سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو په‌یامی بڵاوكرده‌وه
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3 ى 11 ى 2020 ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوو په‌یامدا هێرشی تیرۆرستى داعش بۆ سه‌ر زانكۆی كابول ئیندانه ده‌كات و هه‌روه‌ها سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌کات که دوێنێ ئێواره له ڤیه‌ننا هاووڵاتیانی کرده ئامانج
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت هێرشی تیرۆرستی داعش بۆ سه‌ر زانکۆی کابول شەرمەزار دەکەم و سه‌ره‌خۆشی له خێزانی قوربانیان ده‌که‌م. هێرشه‌که ده‌یسه‌لمێنێت که هێشتا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته بۆ له‌ناوبردنی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
هه‌روه‌ها له‌په‌یامێكی دیكه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌کات که دوێنێ ئێواره له ڤیه‌ننا هاووڵاتیانی کرده ئامانج و تیایدا ژماره‌یه‌کیان گیانیان له ده‌ست دا، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه سه‌ره‌خۆشی له خێزانه‌کانیان ده‌که‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم. هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.