سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئومێد خۆشناو دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/11/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، به‌هۆى كۆچى دوایی دایكى ئومێد خۆشناو، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە ئومێد خۆشناو کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها هاوخەمیی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.