ئەمریكا: پەكەكە رێكخراوێكی تیرۆرستیە و دەبێت ناوچەكە جێ بهێلێت
جەیمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا رایدەگەێنێت، پەكەكە رێكخراوێكی تیرۆرستیە و دەبێت دەست بەجێ سوریا جێ بهلێت”.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا هەروەها دەشلێت” پهكهكه رێكخراوێكی تیرۆریستییه و دهمانهوێت ئهوه ببینین كه چهكدارانی رێكخراوهكه سووریا جێ دههێڵن.”
هەروەها ئەو نوێنەرە تایبەتەی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا دەشلێت، یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی گرژیەكانی ناوچەكە بوونی پەكەكەیە و بەتایبەتیش بۆ سوریا، هەروەها دەشلێت” بۆیە دەمانەوێت ئەو گرژیانە كەم بكەینەوە، وە لەهەمانكاتیشدا دەمانەوێت هەماهەنگیمان زۆر باشتر بێت لەگەڵ كوردەكان”.