لەبارەی مووچە بڕیارێك درا
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسایەك بۆ دەستكاری مووچە و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان و تایبەتەكانی دادەنرێت”.
ئەمرۆ سێشەممە، 3ی 11ی 2020 لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بەپێی یاسایەك لەپەرلەمانی عێراق وابریارە دەستكاری مووچەی پلە باڵاكان و تایبەتەكان وەك وەزیری و بەرێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتەكان دەكرێت، كە بەرێوەبەر و دامەزراوەكانی دیكەی حكومەت لە پارێزگاكان بە پلەی بەرێوەبەری گشتی دەگرێتەوە، هەروەها دەشلێت” یاساكە زیادكردنی داهات و كەمكردنەوەی خەرجیی هەندێ بابەتی ناپێویستیش لە خۆ دەگرێ”.
دوای ئەوەی عێراقیش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت كەوتە بەر قەیرانێكی دارایی كورت هێنا لە بودجەی گشتی بەدیار كەوت، ئەم هەوڵانەش لەچوارچێوەی ئەوە دێت كە حكومەت دەیەوێت داهات زیاد بكات و خەریجی كەم بكاتەوە”.