پەكەكە بەشێك نیە لەگەلی كوردستان تا ببێتە بەشێك لە بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پەكەكە بەشێك نیە لە ستراتیژیەتی كورد و كوردستانی بەڵكو بەشێكە لە ستراتیژیەتی پاراستنی گەلان ئەوەش بەو مانایە دێت كە ئەوان پاسەوانی سنوری دەوڵەتانی گەلانی ناوچەكەن نەك بەشێك لە ئازادی خوازی كوردستان كە بۆ نەتەوەكەیان و خاكەكەیان خەبات بكەن”.

هەروەها چاودێرانی سیاسی ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە پەكەكە خۆیان بەئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ سەربەخۆی كوردستان لەزاری سەركردەكان بڵاو كردۆتەوە، هێزێك دژی ئازادی گەلی كوردستان بێت چۆن و بەچ سیفەتێك بانگەشەی بوون بەبەشێك لەنەوەی كورد دەكات، هەروەها چاودێران پێشایان وایە ناكرێت تۆ خۆت بەبەشێك لەنەتەوە بزانیت و دژی ئازادی و سەربەخۆی ئەو نەتەوەیەش بیت، ئەوە تەنها كاری مورتەزەقەكانە كە پەكەكە بانگەشە بۆ دەكات”.

لەو بارەیەوە نیاز حاجی نووسەر و چاودێری سیاسی دەلێت”ئەوانەی دروشمەکانیان خەباتکردنە لەپێناو دیموکراتی و برایەتی و پێکەوەژیانی گەلان، شوێنی بارەگاکانیان دیمەشق و تاران و بەغدا و ئەنکارایە نەک شارۆچکە و گوندەکانی ھەرێمی کوردستان!چونکە ئەوە بەغدا و تاران و ئەنکارا و دیمەشقن ساڵانێکە دژی ئەو برایەتیە کاردەکەن و قڕ و ئەنفال و کیمیابارانمان دەکەن، ئەوە گەلی کوردە ژێردەستەی ئەو پایتەختانەیە و قبوڵیان نەکردووە لەگەلیان وەک مرۆڤ بژین. ھەرچی زووە، دەبێ خۆیان و دروشمە ساختە و پاتاڵەکانتان بپێچنەوە و بگەڕێنەوە شوێنی راستەقینەی خۆتان.

هەر لەبارەی پەكەكە و بێدەنگی هێزە سیاسیەكان لە ئاستی شەرفرۆشی پەكەكە بە باشوری كوردستان شوان سدیق نووسەر و رۆژنامەنووس دەنووسێت”حزبەکانی تری ھەرێم تموحی گەیشتن بەدەسەڵات و حکومەتێکی بەھێزیان نیە، ئەگەر ھەیانبوایە لە پەکەکەیان قەبوڵ نەدەکرد لە باشور خۆی بەجێگرەوەی حکومەت دابنێ”.
دەشنووسێت”کوردەکە، بۆخۆی شەڕی دەخورێ ئیدی تورکیای چی؟ پەکەکە لەباکور پاشەکشەی کردوەو ھاتۆتە باشور ئێ قەینا تۆ لەتورکیاوە ھاتوی وەکو حزبی پارچەکانی تر داکەوە بەدەم دەردی خۆتەوە، تا دەگەڕێنەوە بۆ باکور!

 

رێكان سەباح نووسەر و رۆژنامەنووس هەر لەو بارەیەوە دەنووسێت”شەڕ لەدژی داعشە كوردەكانیش ئەگەر بەپێوەری پەكەكە بێت دەبێتە شەڕی براكوژی، خۆی لەبنەرەتدا دەبێت مەفهومی شەڕی براكوژی روونتر بێت، شەڕی براكوژی بریتی نیە لەوەی كە ئەوە كوردە بەڵكو بریتیە لەوەی ئەو كوردە لەچ بەرەیەكدایە، لەكوێدا خزمەت بەگەلی كوردستان دەكات، ئاخر تۆ كورد بیت بەڵام بێت دەستەكەوتەكانی كوردستان بخەیتە سەر سنیەكی زێر و بیدەیتە دەستی داگیركەر و دەوڵەتانی ناوچەكە بە هۆی بوونی تۆ بێنە ناو خاكی كوردستان مانایەكت بۆ بوونی ( شەڕی براكوژی) نامێنێت، شەڕ بۆ رێگریە لە نەهامەتی نەك بۆ ئەوەی بزانین كامەمان بەهێزین، بنەمایی شەڕ براكوژی ئەوەیە كە تۆ لەسەر بنەمایی بۆچوونی جیاواز بۆ بەهێز كردنی كوردستان خوانەخواستە رووبدات، نەك لەسەر ئەوەی كە تۆ تەنها لەبەر ئەوەی كوردی ئیتر ( بەرێوەبەری ئاسایشی تیرۆر بكەیت و قووتی ملیۆنانی مرۆڤی كورد بخەیتە مەترسی و باس لەوەش بكەیت ئەوە پێناسەی شەڕی براكوژیە ئەگەر رووبەرووت ببنەوە”.

Back to top button