524 هەزار گەنج لە رۆژئاوایی كوردستان رایانكردووە لەبەر سەربازی ناچاری پەكەكە
سەرچاوەیەك لەرۆژئاوایی كوردستان رایگەیاندووە” لەئێستادا دۆخی رۆژئاوایی كوردستان زۆر خراپە و لەلایەك هەرەشەكانی توركیا و دۆخی ناوچەكە و سیاسەتە چەوتەكانی پەكەكە لەو بەشەی كوردستان وای كردووە (دیموگرافیای رۆژئاوای كوردستان بەتەواوی بگۆرێت) دەلێت لەلایەك توركیا هەوڵدەدات عەرەبە ئاوارەكانی توركیا لەو ناوچانە نیشتەجێ بكات لەلایان بەهۆی پەكەكەوە گەنجان و خەڵكی رۆژئاوایی كوردستان لەهەوڵی خۆ رزگار كردندان و هەڵدێن”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات لە ئێستادا بەپێی یاسایی پەكەكە هەركەسێك بگەرێتەوە بۆ رۆژئاوایی كوردستان رێگای پێنادرێت و یان دەخرێتە بەر سەربازی ناچاری یان زیندانی دەكرێت، دەشلێت ئێستا ئەو گەنجانەی كە لەبەر پەكەكە هەڵاتوون رێژەیان زیاتر لە 524 هەزار كەس و زیاتر لە نیو ملیۆن گەنج لە رۆژئاوایی كوردستان لەبەر پەكەكە ئاوارەی ئوردن و لوبنان و هەرێمی كوردستان و توركیا و ئەوروپا بوونە”.
هەروەها دەشلێت پەكەكە بەهۆی سیستەمی سەربازی ناچاری و بەكوشتدانی خەڵك لەم بەشەی كوردستان لەسەر بنەمایی ئەوە ئیش دەكات كە ( لەناو هەرخانەوادەیەكدا كەسێك بكوژرێت) بۆ ئەوەی خانەوادەكە ببێتە بەشێك لە رێكخستن ئەوەش وای كردووە گەنجەكان لەپێناو ژیاندا لە رۆژئاوایی كوردستان رابكەن”.