توركیا بەكڕێگیراوی زیاتر دەنێرێتە كاراباخ
بەهۆی ئەوەی زیاتر لە مانگێکە ململانێی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ناگۆرنۆ-کاراباخ بەردەوامە، کە لە دەیەی 1990ەوە قورسترین شەڕ بە خۆوە بینیوە، تورکیا بەردەوامە لە گواستنەوەی بەکرێگیراوان و شەڕڤانان بۆ پشتیوانیکردنی باکۆ لە دژی یەریڤان”.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ھێزێكی نوێی شەڕڤانانی سوریا کە پێک هاتووە لە 230 شەڕڤانی سوری بۆ شەڕکردن لە کەرەباخ گەیشتنە ئازەربایجان، بۆئەوەش ژمارەی ئەو شەڕڤانانەی سوریا لەلایەن تورکیاوە گوازراونەبۆ ئازەربایجان بۆ 2580 شەڕڤان بەرزبویەوە ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ میشێل باچێلێت کۆمیساری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتۆکان هۆشداری دا، کە هێرش بۆسەر خەڵکی مەدەنی “بێ جیاوازی” زیاتر بووە