حەشدی شەعبی پشت لەپەكەكە دەكات مانەوەی پەكەكە لە شنگال بە نایاسایی دەزانێت

خواكوڕك
دوای كردنەوەی چەند بنكەو بارەگایەك لە ناوچەی شنگاڵ لە لایەن پەكەكە, هاوكات دەست تێكەلكردن لەگەڵ گرووپە چەكدارەكانی عێراق لە ئێستادا بەر پرسێكی باڵای حەشدی شەعبی مانەوەی پەكەكە بە نایاسای دەزانێت دەلێت:” دەبێت لەرێگای یاسا كار لەسەر دەركردنی پەكەكە بكات”
ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژ بەناوی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكیدا بۆ “الجورنال نیوز” ڕایگەیاند :” دەستوری وڵات ڕێگە نادات, عێراق زیان بە هیچ وڵاتێكی دراوسێی بگەیێنێت و بوونی پەكەكە نایاساییە لە شنگال، هەربۆیە پێویستە حكومەت لە ڕێگەی یاساوە كارلەسەر دەركردنی پەكەكە لە شنگال بكات.
لەسەر هەمان پرس “حەیدەر عەبادی ” سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا توركیەكەیدا ” بینالی یڵدرم ” لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییدا گوتی :” عێراق داوای لە پەكەكە نەكردووە بێتە ناو خاكی عێراق و ڕێكەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە كە هێزی هاوبەش كۆنترۆڵی ناوچەكە بكات و نابێت هیچ هێزێك لە دەرەوەی هێزەكانی هەرێم و عێراق لە شنگال هەبێت.

Back to top button