مه‌سرور بارزانی: تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویتێكدا، هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان ده‌رده‌بڕێت.
ئه‌مڕۆ سێشەممه ٣ی ١١ی ٢٠٢٠، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویتێكدا ڕای گه‌یاندووه، هاوسۆزی خۆم بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان ده‌رده‌بڕم، به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی له هه‌ریه‌ك له ڤیه‌ننا و كابول ئه‌نجامدران، نزا بۆ قوربانییانی رووداوه‌كه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێت، تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، پێویسته به یه‌كگرتوویی له دژی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه بوه‌ستینه‌وه.