بەهۆی پەکەکەوە ئامێدی لەناوچەیەکی گەشتیاریەوە دەبێتە ناوچەیەکی جەنگی

ناوچەیەکی گرنگی گەشتیاری لەقەزای ئامێدی ، بەهۆی ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکەوە بوەتە ناوچەیەکی جەنگی و ڕۆژانە تۆپباران دەکرێت و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی.

ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کەماوەی ساڵانێکە بوەتە هۆی وێرانکردنی زۆربەی ناوچە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و ئاوارەبونی خەڵک و تێکدانی دەیان کەرتی گرنگ لە ناوچە سنوریەکان وەک کەرتی کشتوكاڵی و گەشتیاری ، قەزای ئامێدی کە ناوچەیەکی گەشتیاری گرنگی هەرێمی کوردستانە بەهۆی پەکەکەوە بۆتە ناوچەیەکی جەنگی ، ئەمە وایکردوە زیانێکی زۆر بە داهاتی هەرێمی کوردستان بکەوێت و بەشێکی زۆری خەڵک بێکار ببن ، ئەگەر پەکەکە لەو ناووچەیە بکشێتەوە دەیان هەزار هەلی کار دەڕەخسێت، بەڵام تادێت نزیک دەبێتەوە لەناوەندی شار و شاروچکەکان بەبێ گوێدانە بەرژەوەندی و ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان .

دانیشتوانانی قەزای ئامێدی داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن بەهانایانەوە بچن و تیرورستانی پەکەکە لەناوچەکانیان دەربکەن ، کرستیانەکانی ئامێدی کە بەشێکی زۆری گوندەکان پێکدەهێنن داوا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و بەریتانیا دەکەن لە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێک دەربکەن بۆ پاراستنی ئەو گوندانە و دەرکردنی پەکەکە کەبونەتە مایەی ئاوارەبونیان .

Back to top button