ئەمریكا ململانێ تا دواین سات

ململانێ بەردەوامە تا دوا خولەکیش پاڵێوراوانی دیموکراتەکان جۆ بایدن و دۆناڵد ترامپی کۆماری، لە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین، نائاسایی و مشتومڕ لەسەرەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، شەڕ دەکەن بۆ ڕاکێشانی دەنگدەران.

تڕەمپی سەرۆکی کۆمارییەکان ڕۆژی سێشەممە گوتی : هەستێکی زۆر باشم هەیە سەبارەت بە شانسی بردنەوەم.

هەروەها پێشبینی قازانجی دەکرد لە ویلایەتە سەرەکیەکان لەوانە تێکساس و فلۆریدا و ئەریزۆنا.

لە لایەكی دیكەش بایدن ، ئەمڕۆ لە تویتێکیدا داوای لە دەنگدەران کرد کە جارێکی دیکە متمانەی پێ بدەنەوە وەک ئەوەی چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا باراک ئۆباما پێیان دا .

Back to top button