نووسه‌ر و لێكۆله‌رێكی عێراقی: تاوانه‌ سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك مه‌سعود بارزانی به‌راوردبكه‌ین

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌شداری یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ سیاسیه‌كانی كه‌نالی شه‌رقیه‌ی عێراقی بوو لێكۆله‌ر و نووسه‌رێكی عێراقی ده‌لێت تاوانه‌ سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌روه‌ی نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك مه‌سعود بارزانی به‌روارد بكه‌ین.

 

عه‌یس ئه‌لته‌میمیی نووسه‌ر و لێكۆله‌ری سیاسی عێراقی له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ : جياوازى نێوان بارزانی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی عێراق بارزانی سه‌ركرده‌ی دروستكردنی ده‌وله‌ت و سیسته‌م و ئه‌من و ئاسایش  خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو نه‌خۆشخانه‌ یه‌، سه‌یركه‌ كه‌ ده‌چیت و ده‌بینیت هه‌ولێر وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی خۆی ده‌نوێنێت له‌ سایه‌یی سه‌ركردایه‌تی مه‌سعود بارزانی هیچ جاوازیه‌ك نیه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ی ئایه‌ تۆ كوردی یان عه‌ره‌بی یان توركیمانی شیعه‌ی یان سونه‌ی یان مه‌سیحی ، یه‌هودی، ئێزیدی هه‌موویان له‌ هه‌ولێر وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌كرێن.

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شلێت  بڕۆ هه‌ولێر هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ چویته‌ شوێنێكی ئارام و پڕ له‌ ئه‌منیه‌ت، به‌ڵام ئایه‌ ده‌توانی به‌و هه‌ست كردن به‌ ئارامیه‌ بچیته‌ نه‌جه‌ف و به‌غدا  بێگومان نه‌خێر و ته‌حه‌دا ده‌كه‌م كه‌ ناتوانین.

هه‌روه‌ها ئه‌لته‌میمیی  ده‌شلێت:  هیچ ئه‌منیه‌تێك له‌و ناوچانه‌ نیه‌ كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌كیم و سه‌در و مالیكیدایه‌، به‌ڵام له‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ له‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی دایه‌ ئامانه‌تێكی زۆر هه‌یه‌ بۆ یه‌ سڵاو له‌ سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ مه‌سعود بارزانی  و له‌ كوردستان گه‌وره‌ و هه‌لێری گه‌وره‌ و وه‌ سڵاوێكی گه‌رم له‌ گه‌وره‌ی گه‌لی كورد.

هه‌روه‌ها ده‌شلێت هیچ كاتێك ناتوانین به‌راوردی سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی قه‌ومی وه‌ك مه‌سعود بارزانی بكه‌ین.

 

https://www.facebook.com/638540889641531/videos/295056408207068/

Back to top button