وەزیری ناوخۆ لە نەخۆشخانە سەردانی عەقید عزەدینی کرد

دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە شاری هەولێر تەقە لە مەفرەزەیەکی پۆلیس دەکات کە فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەیان پێبووە لە ئەنجامدا پۆلیسێک دەکوژرێ و دوو ئەفسەر و دوو پۆلیسیش بریندار دەبن، کە یەکێک لە ئەفسەرە بریندارەکان باوکی پۆلیسە کوژراوەکە بووە.

هەروەها بە مەبەستی هەواڵ پرسینی ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لە نەخۆشخانە سەردانی عەقید عزەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی رۆژئاوای هەولێر كرد.

 

وێڕای سەرخۆشی هیوای زوو چاکبوونەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی رۆژئاوای هەولێر كرد.

Back to top button