ئیمانوێل ماكرۆن به‌ هۆی هێرشه‌ تیرۆریسته‌كان ئه‌و‌رووپا خه‌مباره‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، له‌ ناوه‌ڕاستی “ڤیه‌ننا”ی پایته‌ختی “نه‌مسا” هێرشكرایه‌ سه‌ر په‌رستگایه‌كی سه‌ره‌كی جووله‌كه‌كان و هێرشه‌كه‌ كوژرانی (5) كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، “ئیمانوێڵ ماكرۆن” له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، “ئه‌وروپا خه‌مباره‌، تیرۆری ئیسلامی به‌ توندی له‌ یه‌كێكمانی دا”.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ تویته‌ر په‌یامێكی له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ی نه‌مسا بڵاوكرده‌وه‌.له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “فه‌ره‌نسا شانبه‌شانی نه‌مسا ده‌وه‌ستێت و پشتیوانی و هاوكاری ده‌كات”.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “بیر له‌ قوربانیان و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌، فه‌ره‌نسا پشتیوانی نه‌مسایه‌ و ئاماده‌یه‌ هه‌موو هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش بكات.

په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوای ئه‌وه‌هات كه‌ وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا، “كارل نیهامر” رایگه‌یاند، “تیرۆریستێكی ئیسلامی” به‌رپرسه‌ له‌و هێرشه‌.

 

Back to top button