چیڕۆكی ناخ هه‌ژێنی ئه‌و كورده‌ی له‌هه‌لیكۆپته‌ر فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌ له‌ زاری خۆی ببییسته‌

 

 

دوای ئه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی كوردله‌ باكوری كوردستان سه‌ردانی ناوچه‌ سنوریه‌كان و كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن هێزێكی جه‌ندرمه‌ی سه‌ر به‌ سوپای توركیا له‌ 11ـی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ده‌ستگیر ده‌كرێن و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان و لێدان له‌ هه‌لیكۆپته‌ر فڕێده‌درێنه‌ خواره‌وه‌  یه‌كێكیان گیان له‌ ده‌ستدات و كه‌سێكیشیان به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت پاش دوو مانگ له‌ كه‌وتنه‌ نێو جێگا قسه‌ بۆ میدیاكان ده‌كات و چیڕۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.

 

 

عوسمان شیبان هاووڵاتی كوردی خه‌لكی شاری مێرسین چیڕۆكه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌گێرێته‌وه‌، له‌ كوێستانه‌كانی ناوچه‌ی شاخ له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سەرڤەت تورگوت ده‌ست گیر كراین ئێمه‌یان له‌ شوێنێك كه‌ 100بۆ 150 سه‌ربازی لێبو وه‌ستێندراین، كه‌ هه‌موو سه‌ربازه‌كان چه‌كیان پێبوو،  یه‌كێك په‌یوه‌ندی كرد گوتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ بنێرنه‌ خواره‌وه‌ ئێمه‌یان له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ سه‌رخست كه‌ دوو ته‌رمیشی تێدابوو، دوو تەرمی نێو هەلیکۆپتەرەکەیان فڕێدا و ئێمەشیان لەگەڵ تەرمەکاندا لە هەلیکۆپتەر فڕێدایە خوارە بۆ سەر زەوییەک کە چیمەنتۆ بوو”.

 

عوسمان شیبان دەڵێت: “.بە ئێمەیان دەگوت تیرۆریست. لە هەلیکۆپتەر فڕێیانداینە خوارەوە. دوای ئەوەی کەوتینە سەر زەوی، کەوتنە سەر و گوێلاکم نەمزانی چیم بەسەرهات. لە هۆش خۆم چووم”.

 

عوسمان شیبان کە ماوەیەکی زۆر هۆشی لەدەستدابوو و تووشی لە بیرچوونەوەبوو رۆژی 20ی ئەیلول لە خۆشخانە هێنرایە دەرەوە. سەرڤەت تورگوتیش رۆژی 30ی ئەیلول دوای 20 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و هەمان رۆژ لە وان بە خاکسپێردرا.

 

Back to top button