عه‌لی عه‌ونی: ئه‌گه‌ر دان به‌خۆداگرتنی پارتی نه‌بوایه له ناوچه‌ی زێبار له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه شه‌ڕ روویده‌دا

دواى ئه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵی به‌رفراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی له باشوری كوردستان له‌سه‌ر حسایی پێشمه‌رگه‌دا و چه‌ند په‌یامیكی توندیی هه‌ڕه‌شه ئامێزیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان كرد، به جۆرێك لێدوان ده‌ده‌ن كه بۆنی شه‌ڕیان لێدێت ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایده‌گه‌یێنێت ئه‌گه‌ر دان به خۆداگرتنی ئه‌وان نه‌بوایه له ناوچه‌ی زێباری ئه‌وا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه روویده‌دا.
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی میدیایدا رایگه‌یاندووه كه:” چەند ڕۆژێك لەمەوبەر موراد قەرەیلان بە جۆرێك قسەی دەكرد كە بۆنی شەڕ لە قسەكانی دەهات. دەیگوت پارتی هێزی هێناوه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ی پەكەكەی لێیه و رێگاكانی هاتوچۆی گرتووه، لە كاتێكدا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر له ناوچه‌ی زێباری ئه‌گه‌ر دانمان به خۆمان نه‌گرتبا، شه‌ڕ ڕووی دەدا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسیار ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌پرسێت: ” باشه له قه‌رەیلان ده‌پرسین، چه‌كداری ئێوه له ناوچەی زێبارییان چ ده‌كات؟ ئه‌وه سنووری كوێیه بۆچی رێگای سپیلك بۆ بارزان رێگای ئێوەیە؟ ئایا ڕێگەی پەكەكەیە بۆ دیاربه‌كر و شه‌مزینان؟ هاتوچۆی پەكەكە بۆ ده‌بێت له سپیلك و بارزان؟ بێت بۆ لە ناوجه‌رگه‌ی ئەو شوێنانە نییە كە بۆی دامەزراون؟ خێرە بە گوتەی خۆیان هه‌موو دونیا ئەوان ئازادیان كردووە و دەڵێن رۆژئاوای كوردستان و شنگال و هەولێرمان پاراستووە و ئازاد كردووە، كەچی ناتوانن گوندەكەی ئۆجەلان ئازاد بكەن؟“.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی راشیگه‌یاندووه كه ”په‌كه‌كه بۆتە ئه‌سپی تەڕوادە، توركیا پێویستیان به داگیركاری هه‌ر شوێنێك بێت، په‌كه‌كه په‌لكێشی ده‌كات و به‌دوای خۆیدا دەیانهێنێت بۆ ئه‌و شوێنه، تاوەكوو توركیا پاساوی داگیركردنی هەبێت، چونكە توركەكان دەڵێن پەكەكە گرووپێكی تیرۆریستییه و ناوچەكانی داگیر دەكەین“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر بە هۆی پەكەكەوە هێزەكانی توركیا هاتوونەتە نێو قووڵایی خاكی هەرێمی كوردستان و نەتواندراوە دەربكرێن. گوتیشی: ”پەكەكە و هەندێك لایەن ئەو قسەیەی سەرۆك بارزانی‌یان قۆستۆتەوە كە گوتوویەتی نابێت شەڕی كورد و كورد بكرێت، بەم هۆیەشەوە ناهەقی بەرامبەر بە كوردستان و پارتی دەكەن“.