دۆرانكاڵكان: شەنگاڵ نەهی كوردانە هی گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤینە

لەدیمانەیەكی دا بۆ میدیاكانی حزبەكەی دۆرانكاڵكان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە راگەیاندووە، ئەو رێكەوتنەی نێوان پەدەكە و حكومەتی عێراق لە خزمەت گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤین نیە، چونكە شەنگاڵ نە هی كوردانە” پەدەكێ دەیەوێت شەنگاڵ بۆ دابەشبوونی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەكار بهێنێ بێگومان ئەوەش بە پشگیری ویلایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سیستەمی سەرمایەداریە، كە دەیەوێت گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست پارچە بكات”.

دۆرانكاڵكان هەروەها دەشلێت لەسەد ساڵی رابردوو دا گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ویستوویانە بە برایەتی بژین، لێ ئەوەی ویستوویەتی دەوڵەتی سەرمایەداری و دەسەڵاتداری بكات ئەوە كوردێن نزیك لە پەدەكە بوونە، چونكە پەدەكە دەخواست گەلی كوردیش بكاتە خاوەنی دەوڵەتێكی نوێ لەسەر دابەشكردنی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست”.

هەورەها دەشلێت، بەڵام بەرخودانی پەكەكە و خەباتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، بووە بەربەست لەبەردەم پەدەكەدا، رێگای نەدایە كو لەسەر برایەتی ژیانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤیندا، دەوڵەتێكی كوردی دروست بكرێت”.

دۆرانكاڵكان هەروەها دەشلێت كوردێن نزیك لە پەدەكێ بەشێوەیەك پەروەردە كرانە كو دەیانەوێت خاكی گەلان دابەش بكەن و دەوڵەتی تێدا دروست بكەن، ئەوەی ئێستا لەنێوان پەكەكە و پەدەكێ دا روودەدات، ئەوەیە ئێمە بەرگری لە ژیانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤین دەكەین، لێ پەدەكێ دەخوازێت كو ئەو خەباتە لەناو ببات و زیاتر گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤین پارچە بكات”.

هەروەها دۆرانكاڵكان دەلێت، ئێمە بەئاشكرا ئەوە دەلێن رێگا بە پەدەكێ نادەین، كو لەسەر خاكی گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤیندا دەوڵەتێكی نوێ دروست بكەن، بەرخودانی پەكەكە بۆ وەها رێگریەكە، چونكە دەیانەوێت ئێزیدی بەزۆری بكەنە بەشێك لەنەتەوەی كورد، سیاسەتی بارزانی هەم دژی سروشتی ژیانی (گەلانی رۆژهەڵاتی ناڤین)ە هەم لەیستۆكێكە بۆ تاواندنەوەی (ئێزیدی و هەورامی و زازاكی) لەناو نەتەوەی كورد دا”.

دۆرانكاڵكان لەبارەی پەیوەندیەكانی پەدەكە لەگەڵ ئەمریكا دەلێت، پەدەكە ئێستا بە پشگیری ئەمریكا هەم دەوێت شنگال و ئێزدییەكان لەناو دەوڵەتێكی نودا مارژیناڵ بكات، هەم كوردیش لەسەر بنەمایی پەرتەوازە كردن و پارچە پارچە كردنی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەوڵەت نەتەوە دروست بكات، لێ ئێمە دژی وەها دۆخێكین و بەرخودانی پەكەكە بۆ وەها پیلانگێریەك بەردەوام دەبێت”.

 

دۆرانكاڵكان بەرەگەز توركە و خەڵكی ناوچەی كاڵكانی توركیایە، لە ساڵی 1978 لەگەڵ ئۆجەڵان لە ناو گروپە چەپەكانی توركیا دا بەشەداری جوڵانەوەی چەپەكانی توركیایان كردووە لە ئەنقەرا..

Back to top button