مسته‌فا كازمی داوا له‌ فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز په‌سه‌ند بكه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق دووچاری قه‌یرانی دارایی بوویه‌وه‌ به‌ جۆرێك كه‌ ئه‌گه‌ر قه‌رز نه‌كات ناتوانێت مووچه‌ دابه‌ش بكات، حكومه‌ت داوای ره‌زامه‌ندی له‌ په‌رله‌مانی عێراق كرد تاوه‌كو قه‌رز بكات، به‌ڵام تا ئێستا په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی نه‌داوه‌و و كزمیش هانا بۆ فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان ده‌بات ، تاكو یاسای قەرزكردن قبووڵ بكەن و مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابین بكرێت.

 

ئەحمەد مولا تەڵال گوتەبێژ بە ناوی مستەفا كازمی سەرۆكی وه‌زیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدارایگه‌یاند كە مسته‌فا  كازمی بەردەوامە لە پەیوەندیكردن بە سەرۆكی پەرلەمان و سەركردەكانی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی عێراق، تاكو باوەڕیان پێبێنێت لەپێناو پەسەندكردنی یاسای قەرزكردنی خێرا.

هه‌روه‌ها گوتەبێژ بە ناوی سەرۆكی وه‌زیرانی عێراق دووپاتیشی كردەوە كە حكوومەت پابەندە بە خەرجكردنی ئەو مووچەیەی دواكەوتووە.

هەروەها گوتەبێژەكە ئەوەشی گواستەوە كە مستەفا كازمی داوای لە وەزیری دارایی عێراق كردووە بە زووترین كات ڕێگەچارەیەك بۆ دابینكردنی مووچەی خانەنشینان و چاودێریە كۆمەڵایەتییەكان بدۆزێتەوە.

Back to top button