ئه‌و چالاكوانه‌ی له‌ عێراق رفێندرا گوتی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق هه‌بووه‌ ئه‌مڕۆ به‌ گریانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت و ده‌ڵێت به‌ زۆری پێیان گوتم ده‌بێت وابڵێیت

دوای ئه‌وه‌ی كچه‌ چاڵاكوانی عێراقی تاماره‌ محه‌مه‌د له‌ ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر رفێندرا دواتر له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌لێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراق و شێخ عه‌بدولا هه‌بووه‌، له‌ تازه‌ترین ڤیدیۆدا ده‌رده‌كه‌وێت و  به‌ چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌ له‌و وتانه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسانی عیراق كردبووی و داوای لێبوردنیشی کرد.

تاماره‌ محه‌مه‌د  له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌دا به‌گریانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ رفێنه‌ره‌كان به‌ زه‌بری چه‌ك و به‌زۆر ناچاریان كردوه‌ ناوی كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی عیراق بهێنێت و قسه‌یان بۆ هه‌ڵببه‌ستێت كه‌ گوایه‌ سێكسیان له‌گه‌ڵ كردوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و چالاكوانه‌ رفێندراوه‌ دەڵێت، “11 رۆژ له‌ شوێنێك بارمته‌ كرابووم كه‌ ئێستاش نازانم له‌ كوێیه‌، دوای پێنج رۆژ چه‌ند كه‌سێك هاتن داوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكیان لێكردم تێیدا باس له‌ په‌یوه‌ندیی سێكسیی خۆم و شێخ عه‌بدوڵڵا خه‌ربیت بكه‌م. چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش كه‌ له‌ ده‌قه‌كه‌دا ناویان هاتووه‌، كه‌سیان ناناسم، به‌ڵام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك ئه‌م ده‌قه‌م خوێندووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دوو خوله‌كیدا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌”.
به‌وته‌ی ئه‌و كچه‌ چالاكوانه‌ سه‌ره‌تا رفێنه‌ره‌كان پێیان راگه‌یاندووه‌، ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌ و ته‌نیا بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یە كه‌ ناویان هاتووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی له‌ 11مین رۆژدا ئازادكراوه‌، ده‌سبه‌جێ به‌غدای جێهێشتووه‌ و چووه‌ته‌ توركیا؛ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، نزیكه‌ی ساڵێك ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڵاونه‌كرایه‌وه‌، دهش‌ڵێت “نازانم بۆچی ئه‌م كاره‌یان كردووه‌، ئایا بۆ له‌كه‌داركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چن، یاخود بۆ مه‌رامێكی دیكه‌یه‌.

 

PM:09:51:03/11/2020

Back to top button