محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكای راگه‌یاند

دوای ده‌ست پێكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ كێبڕكێی توند له‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستا و كاندیدی كۆمارییه‌كان و جۆ بایدن، جێگری پێشوی باراك ئۆباما و كاندیدی دیموكراته‌كان بوو، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند دۆناڵد ترەمپ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان كاره‌ساته‌ له‌وانه‌ قوربانییه‌كانی داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و كه‌ركوك، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ش مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدنی راگه‌یاند.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆبایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكای به‌سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی راگه‌یاندوه‌.
هه‌روه‌ها سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ‌ نوسیویه‌تی “مژدەی سەرکەوتنی بایدنتان ئەدەمێ، چونکە ترامپ سەبەبی زیاتر لە ٢٠٠.٠٠٠هەزار قوربانی و ٩.٠٠٠.٠٠٠ ملیۆن توشبووی کۆرۆنایە لە ئەمریکادا، قوربانییەکانی داگیرکردنی کوردستانی ڕۆژئاوا، کەرکوک و بەشێکی زۆری کوردستانی باشور.”

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Back to top button