رۆیته‌رز : داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشی دوێنێی ڤیه‌ننا راگه‌یاند

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌هێرشێكی تیرۆریستیدا له‌ ناوه‌ڕاستی ڤیه‌ننا له‌ نزیك گه‌وره‌ترین كڵێسا چوار كه‌س كوژران و 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا راگه‌یاند.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێكخراوی تیرۆستی داعش له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ڤیه‌ننا راگه‌یاندووه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بخاته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها رۆیته‌رز، راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ وێنه‌ی ئه‌بو ده‌جانه‌ ئه‌لبانی داناوه‌، كه‌ پیاوێكی ریشداره‌ و له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ نووسراوه‌‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌بو ده‌جانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ ده‌مانچه‌ و تفه‌نگ بكوژرێت هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ له‌ ڤیه‌ننا.

 

Back to top button