وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ته‌نها له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی یه‌ك ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان یاسای چاكسازی په‌سه‌ندكردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێ مانگی رابردوو كاری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كرد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌نده‌ به‌ به‌رنامه‌ی چاكسازیی حكوومه‌ت  بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.

ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندوه‌: له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازیدا دیراسه‌ی وردی كۆمپانیاكانی گه‌یاندنمان كرد و تێیدا 49 كۆمپانیامان به‌ فه‌رمی ئاگادار كردووه‌ كه‌ ڕسووماتی حكوومه‌ت بده‌نه‌وه‌ و پابه‌ندی یاساكانی حكوومه‌ت بن.

هه‌روه‌ها وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه‌ : ”دوای ڕێكاره‌كان، 15 كۆمپانیا ده‌ستیان به‌ مامه‌ڵه‌كان كردووه‌ و 11 كۆمپانیا دراونه‌ته‌ دادگا و 3 كۆمپانیاش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌، ئامانجیشمان ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن بووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان،‌ ئه‌وان ده‌بێت به‌گوێره‌ی گرێبه‌ست كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ ته‌ردودیان له‌ حكوومه‌ت وه‌رگرتووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ڕسوومات بده‌ن.”

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ : “ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه‌ به‌شی حكوومه‌تی تێدایه‌ ده‌بێت ئه‌وانیش كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن و‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازیشدا بڕی یه‌ك ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.”

 

 

 

Back to top button