پێنج سوودی سەرسوڕهێنەری خواردنی بادەم بزانن.!

بادەم یەكێكە لەو چەرەزاتانەی كە سوودو گرنگی زۆری تەندروستی هەیە، بەڵام بادەمی خوسێندراوە یان تەڕكراو سوودی زیاترە.

سوودەكانی بادەم بریتین لەمانەی خوارەوە :

1. بۆ ڕەوانی سوودی هەیە، جگە لەوەش گیراوەكەی لەگەڵ ئاوو شەكردا باشە بۆ كۆكەو هەناسە تەنگی و سەرئێشە.

2. بۆ نەخۆشییەكانی پێست بەكاردێت وەك زیادە هەستیاری پێست، نەرمكردن و ڕۆشن كردنەوەی پێست و لابردنی قڵیشاوی، هەروەها چارەسەری سوتاوی پلە یەك دەكات.

3. زەیتەكەی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت وەك زەیتی زەیتوون وایە كە لەئەنجامی تاقیكردنەوەكان كراوە.

4. بادەم ماسولكەكان خاو دەكاتەوە بۆیە بۆ ڕەقبوونی ماسولكەكان سوودی هەیە وەك گیراوەی مەرهەم.

5. چاو بەهێز دەكات بەتایبەت لەكاتی شەودا، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی.

Back to top button