دۆناڵد ترەمپ: هەڵبژاردنمان بردوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا وتارێکی بۆ لایەنگرانی پێشکەش کرد و رایگەیاند، ئەوان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییان بردوەتەوە و ئامادەن بۆ راگەیاندنی سەرکەوتن، هۆشداریشی دایە دیموکراتەکان لە “ساختەکار” و درێژکردنەوەی وادەی دەنگدان لە چەند ویلایەتێکی وڵاتەکەی و ئەوان لەو هەوڵە بێ دەنگ نابن.
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە وتارەکەیدا سەرکەوتنی خۆی لە ویلایەتەکانی پەنسلڤانیا، كارۆلاینەی باشور، داكۆتای باكور و باشور، لوسیانا و چۆمینگی و چەندین ولایەتی دیکە رایگەیاند و وتی، لەژمارەیەک ولایەتی سەرکەوتوو بون کە پێشبینی بردنەوەیان نەکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک کەسی خراپکار دەیانەوێت ئێمە بێ بەش بکەن لە دەنگی ملیۆنان هاوڵاتی ئەمریکا ئەویش لە رێگەی “ساختەکار” و درێژکردنەوەی وادەی دەنگدان لە چەند ویلایەتێک، بۆیە ئەوان لەو هەوڵە بێ دەنگ نابن و سکاڵا لە دادگای دەستوری ئەمریکا تۆماردەکەن.
کاندیدی کۆمارییە ئەوەشی خستەڕو، ئەوان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیان بردوەتەوە و لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ راگەیاندنی سەرکەوت.