سۆسیالیست: ئەگەر دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی لەژێر دەستی ئەو سێ حزبە بوایە ماڵ بەماڵ دەگەران فەیسبووكیان بەخەڵك دادەخست

خواكوڕك

پاش دیمانەكەی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا بەشی كوردی سێ لایانی ( گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیاكانیان هێرشی تووندیان كردە سەر كاكە حمە و گۆڕان بریاری داوە كە داوای یاسایی لەسەر محەمەدی حاجی محمود فەرماندەیی  هێزی پێشمەرگە و سكرتێری حزبی سۆسیالیست تۆمار بكەن، لەبەرامبەردا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی سۆسیالیست، دەلێت با گۆڕان دڵنیابێت، دۆسیەكە لەبەرژەوەندی ئەو یەكڵا نابێتەوە، ئێمە بێ منەتین لە گۆڕان.

مەلا لوقمان پێنجوێنی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵێكی سەر بەگۆڕان، رایگەیاند، ئەو حزبانەی پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون و باسی ئازادی ڕادەربڕینیان دەکرد و دەلێت ئەگەر لە جێگەی پارتی و یەکێتی بوونایە، ماڵ بەماڵ دەگەڕان فیسبووكیان لەخەڵك قەدەغە دەكرد.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی دەشلێت ئێمە دڵنیاین لە وەكانی بەرێز محەمەدی حاجی محمود و دەلێت، ئەگەر گۆڕان سکاڵای لەسەر تۆمار بکات، لە بەرژەوەندی گۆڕان یەکلایی نابێتەوە، هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە، هەرپێنج حزبەكە خاوەن كۆمپانیای نەوت”.

شایانی باسە پێشتر لەدیمانەكی دا لەگەڵ دەنگی كوردی ئەمریكا، محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، هەر پێنج لایەنە سیاسیەکەی هەرێم خاوەنی کۆمپانیای نەوتین، بەڵام هەر یەکە لە گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ئەوەیان ڕەتکردەوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش ڕایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سکاڵا لە دژی محەمەدی حاجی مەحمود تۆمار دەکەن ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش دەلێت ئێمە بێ منەتین و دڵنیاین گۆڕان لەو دۆسیە دەدۆرێنێت.

 

Back to top button