كه‌شناسی : شه‌پۆڵێكی باران بارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان به درێژایی كاته‌كان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ولێر ئه‌گه‌رى بارانبارینێكى كه‌م هه‌یه، له سلێمانیش ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و هه‌وره‌تریشقه هه‌یه.