دۆناڵد تڕەمپ : ئاھەنگ دەگێڕین

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کە تیمەکەی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی ئاهەنگی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بگێرن، ئەوەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ خولی دووەم.

وتیشی”ئێمە بە وشە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی بچینە دەرەوە و ئەو هەموو سەرکەوتنە پیرۆز بکەین.

هەروەها، جەخت لەسەر ژمارەی تۆماری ئەو هاوڵاتیانە کردەوە، کە دوێنێ چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و وتی:”گروپێکی خەمبار هەوڵ دەدەن ئەو ملیۆنانەی دەنگیان پێداین پەراوێزی بکەن”

گوتیشی ” دیارە لەجۆرجیاش براوەبووین ، دەنگی کەمیشیان ھێناوە ، لەباکوری کارۆلیناش پێشکەوتنێکی زۆرمان بەدەست هێناوە ، ئەوان نامانگرنەوە ، لەئەریزۆناش هەر وایە”.

سه‌رچاوه‌ : الحدث

Back to top button