(18) ولایەت بۆ جۆ بایدن یەکلایى بوەتەوە

جۆبایدنى کاندیدى دیموکراتەکان لە (18) ولایەتى ئەمەریکا سەرکەوتنى بەدەست هێناوە و نزیکەى (2) ملیۆن دەنگیش لەپێش دۆناڵد ترەمپەوەیە.

بەپێى ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمەریکا، جۆبایدن کاندیدى دیموکراتەکان لە ( 18) ولایەت براوەبوە و زۆرینەى دەنگەکانى ئەندامانى ئەنجومەنى هەڵبژاردنى مسۆگەر کردووە.

ولایەتەکانیش بریتین لە ڤێرجینیا، ماساچویستس، دیلاوێر، میرلاند، نیوجێرسى، واشنتۆن، کۆنیتیکت، ئیلینوى، رود ئایلاند، نیویۆرک، نیومەکسیکۆ، کۆلۆرادۆ، کالیفۆڕنیا، ئۆریگۆن، هاواى، مینیسوتا، ئەریزۆنا، ماین.

بەپێى دەنگەکانیش تائێستا بەجیاوازى نزیکەى (2) ملیۆن دەنگ جۆ بایدن پێش دۆناڵد ترەمپ کەوتووە.

Back to top button