تیرۆرستانی پەكەكە بەهێرشی لەناكاو هێرشیان كردۆتە سەر پێشمەرگە

سەرچاوەیەك لە گوندی بیبادی سەر بە ناحيەی  چەمانكێش لەسنوری ئامێدی دەلێت، لەكاتژمێر 10ی بەیانی گروپێكی تیرۆرستی پەكەكە لەناكاو هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا ( دوو پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەشك شەهید بوو”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات هێزی پێشمەرگە ئاگاداری هێرشەكەی تیرۆرستانی پەكەكە نەبوو”.

سەرچاوەكە دەشلێت هێرشەكە لەناكاو ئەنجام درا، لەوكاتەدا هێزی پێشمەرگە لە ئەركی سەربازی رۆژانەی خۆی بووە، ئاگاداری هێرشەكەی پەكەكە نەبووە كە بەشێوەیەكی گەریلای هێرشكراوە وە”.

Back to top button