فەرماندەی هێزەكانی یەكێتی پەیامێكی ئاراستەی پەكەكە كرد
مستەفا چاورەش فەرماندەی هێزەكانی 70ی پێشمەرگەی كوردستان لە لێدوانێكی دا رایگەیاندووە” دەبێت پەكەكە دۆخی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بێت” دەست لەكاروباری هەرێمی كوردستان وەرنەدات و بیانوو نەداتە دەستی توركیا”.
هەرلەلێدوانەكەی دا فەرماندەی هێزەكانی یەكەی 70ی دەشلێت” بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بارگرژی و شەڕ دانین، بەڵام دەبێت پەكەكە رەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستان بكات، بیانوو نەداتە دەستی توركیا و داگیركەرانی كوردستان، دەشلێت، شەڕ دوای هەردەبێت كۆتایی پێ بێت”.
مستەفا چاوڕەش راشی گەیاند: “لەبارەی دۆخی ئەمڕۆشەوە باشتر وایە پەكەكە كە لە وڵاتەكەی ئێمەدایە دۆخی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرێت و هەرێمی كوردستان نەبێتە شوێنی ململانێ و بیانووش نەدرێتە توركیا بەوەی كە زیاتر پێشڕەوی بۆ سەر خاكی كوردستان بکات”.