پەکەکە شەڕی لە دژی پارتیمان هەڵگیرساند.

 
بەم کارە قێزەوەنەی کە ئەمڕۆ پەکەکە دەستی داوەتێ سەری خۆی دەخوات و بەداخەوە زیانێکی مەزنیش لە دۆزی کورد دەدات، ئەوەی لێیدەترساین پەکەکە سلی لێنەکردەوە بۆیە ناچارین بەرگری لە بوون و ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەین.
 
و پێویستە مێژوو ئەوە تۆمار بکات کە سەرۆک بارزانی و پارتیمان شەڕی کوردییان حەرام کرد، بەڵام بەداخەوە پەکەکە دووبارە شەڕی بەسەرداسەپاندین و بووە هۆی دووبارە بوونەوەی شەڕ، ئیدی پارتی مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و بە بڕوای من دەبێت بە دەستێکی ئاسنین لە پەکەکە بدرێت.
 
بیانوی پەکەکە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ دژبەربوونیەتی لەگەڵ ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاساییکردنەوەی شنگاڵ ئەنجامدرا، کە ئەمە خۆی لە خۆییدا ئەوە دەسەڵمێنێت کە پەکەکە خەریکی جێبەجێکردنی ئەنجدایەکی دەرەکییە.
 
گرنگی هەڵکەوتەی شنگاڵ بۆ پێکەوە گڕێدانی هیلالی شیعی ئەو نهێنییە ئاشکرا دەکات کە بۆ پەکەکە ئەوەندە بەڵایەوە گرنگە ئەم ڕێککەوتنە سەر نەگرێت، وئاشکرای دەکات کە پەکەکە کار بۆ جێبەجێکردنی ئەجندایی ئیران دەکات لە ناوچەکە وهیچ جیاوازییەکی لەگەڵ گروپە توند ئاژۆ شیعەکانی وەک حیزبوڵا نییە. کە ئەمەش لێدانێکی بەهێزە لە خودی پەکەکە و هاوشان لەگەڵ گروپە شیعەکانی تری سەر بە ئیران دەکەوێتە بەر ڕەحمەتی ڕاماڵین و گەڕاندنەوە بۆ باوەشی ئاخوندەکانیان کە لە دوای هەلبژاردنەکانی ئەمریکا ئەمە بەرنامەی سەرەکی ئەمریکا و عێراق دەبێت بۆ لێدان لەو گروپە چەکدارانەی کە خەریکی بەرگیرن لە بەرژەوەندییەکانی ئیران لە عێراقدا…
 
Back to top button