په‌رله‌مانتارێكی پارتی : پەكەكە بڕیاری داوه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خوێنى ڕۆڵه‌ى كورد بڕژرێ

پەرلەمانتارێكی كوردستان، ئاشكرای دەكا پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، ئامرازی دەستی دوژمنانی كوردستانە و چییان پێ كرابێ بۆ ڕێگرتن لە پێشڤەچوونی كوردستان، كردوویانە.

ئەمڕۆ چوارشەممە به‌رواری 4ی 11ی 2020 شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، په‌كه‌كه‌ بە ئامرازى دەستی دوژمنانى گه‌لى كوردستان دەزانێ و دووپاتی دەكاتەوە تا ئێستا درێغییان له‌ ڕێگریكردن له‌ پێشڤەچوونه‌كانى كوردستان نەكردووە، پیلانى ئه‌مجاره‌یان له‌ پیلانه‌كانى پێشووتر ترسناكتره،‌ كه‌ بڕیاریان داوه‌ خوێنى ڕۆڵه‌ى كورد بڕژرێ.

زراری زیاتر ده‌ڵێ: پێویسته‌ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ تایبه‌ت هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ نیازى په‌كه‌كه‌ تێبگه‌ن و به‌ یه‌كهه‌ڵویستى به‌ره‌نگارى پیلانه‌كانى په‌كه‌كه‌ ببنه‌وه، به‌رگرى له‌ شه‌رعیه‌تى حكوومه‌ت و دام و ده‌زگا شه‌رعییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن به ‌یه‌ك ده‌نگ و به ‌یه‌ك هه‌ڵویست به‌ په‌كه‌كه‌ بڵێن فه‌رموون مه‌یدانى خه‌باتى ئێوه‌ دیاره كە چ شوێنێكە و‌ بڕۆن له‌وێ خه‌باتى سیاسى و چه‌كداریى خۆتان بكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ى شه‌ڕانگێزیی خۆیان به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش جێگەى قبوڵ نییە.

Back to top button