ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان بەتوندی ئیدانەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە دەکات
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌مڕۆی شاره‌دێی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، قه‌واره‌ی سیاسی و شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستانه، هێزی پێشمه‌رگه‌ش پارێزه‌ری خاك و خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه هه‌ر هێرشێكی له‌م جۆره، هێرشكردنه بۆ سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی شه‌ڕی براكوژییه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م جۆره هێرشانه به به‌زاندنی هێڵی سوور ده‌زانێت، ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆش كه كراوه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه، به تووندی سه‌ركۆنه ده‌كات و به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات . له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێگری له تێكچوونی ئاسایشی هه‌رێم ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك وه‌زیران جارێكی تر وریایی له مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان و سه‌رما دا، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ڕۆژ نییه چه‌ندان كه‌س گیان له ده‌ست نه‌ده‌ن . بۆیه داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ڕاسپارد كه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك، هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له پابه‌ندبوون به رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بكرێت، به‌تایبه‌تی له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت و شوێنه گشتییه‌كان. ئه‌وانه‌ی بێ باكیشن و به شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن ، ئه‌وه به‌داخه‌وه به مه‌به‌ست ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسیی رژده‌وه و ده‌بنه هۆكار بۆ مردنی خزم و كه‌سوكار و هاووڵاتییان به گشتی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لەوەی “رێگری لە تێکچوونی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات”.