سەرۆكی ئەنەكەسێ ناوچەی ئارام دیكتاتۆریەتی پەیەدە تێدا نابێت
خواكوڕك
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەسوریا، ئەنەكەسێ، ئاشكرای كرد چەند ناوچەیەكی ئارام لە سوریا دروست دەكرێن و یەكێك لە ناوچە ئارامەكانیش بۆ كورد دەبێت، هێزی پێشمەرگەی رۆژی رۆژئاوای كوردستانیش لەفەترەیەكی نزیك دا دەگەرێتەوە سوریا و رۆژئاوای كوردستان و دەلێت ئەگەر ناوچەی ئارام بۆ كورد دامەزرا ئەوا دیكتاتۆریەتی پەیەدە قەبووڵ ناکرێ”.
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیبراهیم برۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكان و پێشبینیەكانی ئێمە ئەمریكا و وڵاتانی پەیوەندیدار بە كەیسی سوریا چەند ناوچەیەكی ئارام لەسوریا دروست دەكەن، ناوچە ئارامەكان لەناوچەیەكی كوردیش پێك دێت، بەڵام هێشتا روون نیە و نازانرێ ئەمەریكا چیی دەوێت، بۆیە زۆر وردەكاریمان لەبارەی شوێنی ناوچە ئارامەكان نییە تا بزانین كامانەن ئەو ناوچانەی وەك ناوچەی ئارام دادەمەزرێن. ههڵبهت پلانی ناوچە ئارامەكان ئەوەیە، نابێت رژێمی (بەشار ئەسەد) فڕۆكەكانی بێنێتە ئاسمانی ناوچە ئارامەكان و شەڕ كۆتایی دێت لەو ناوچانەدا. لەبارەی ئەو هێزانەی كە ناوچەی ئارام دەپارێزن برۆ دەشلێت ئێمە دەخوازین بڕیارێكی نێودەوڵەتی دەربچێت بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئازاد، چونكە هێزگەلێكی سەربازی لە سووریادا هەن و زۆربەشیان هێزی شەرعی نینە و، بهزر خۆیان سەپاندووە هەر لە هێزەكانی رژێمی (بەشار ئەسەد)ـەوە بگرە تا هێزە كانی سەر بە پەیەدە و داعش، بەڵام ئەگەر ناوچەی ئارام بۆ كورد هەبێت هیچ لایەنێك ئەو خۆسەپاندنەی پەیەدە قهبووڵ ناكات، ئەوەتا رووسیا پشتیوانی پەیەدە بوو، كهچی ئێستا هێدی هێدی رووسیا دەكێشتەوە لە هاوكاری و پشتیوانیكردنی پەیەدە. لهولایشهوه توركیا مەرجی بۆ داناون، جا بە باوەڕی ئێمە پاشەڕۆژی پەیەدە هەر ئەوەیە کە بێدۆست دەمێننەوە و، بەهیچ شێوەیەك ناكرێت هێزێكی دیكتاتۆری لە رۆژئاوای كوردستان خۆی بسەپێنێ.”
پێشتر نوێنەری پەیەدە لەهەرێمی كوردستان ( ئارداڵ خەلیل) گوتی ئەگەر هێزی پێشمەرگەی رۆژ بێچێتە سوریا ئێمە رووبەروویان دەبینەوە، رێگا بەو هێزە نادەین بێتە ناو سوریا و باكوری سوریا، رووبەروویان دەبینەوە،
لەبەرامبەر ئەو لێدوانەی ( ئارداڵ خە لیل) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پەدەكەسێ مستەفا جومعە بە خواكوڕكی راگەیاند، ئەگەر پەیەدە بیەوێت شەڕی براكوژی بكات، هێز بەرامبەر ئێمە بجوڵێنێت، بێگومان ئێمەش سەبرگرتنمان سنور دارە و بەشێوەیەك لێیان دێینە دەست، لەسنورەكەیان نەهێلێن، بەڵام مستەفا جمعە پێی وایە پەیەدە ئەو توانایەی نیە لەبەرامبەر بڕیاری نێودەوڵەتی بوەستێت، چونكە چوونەوەی هێزەكانی پێشمەرگە رۆژی رۆژئاوایی كوردستان، بەفەرمانی نیودەوڵەتی دەچێتەوە سوریا و رۆژئاوای كوردستان بۆ پاراستنی خەڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان، بەڵام ئەگەر ئەوەش روویدا بێگومان ئێمەش ئامادە شەڕ دەبین و سنوری سەبرگرتنی ئێمە لە وەستان چۆتە دەرەوە.